Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ترەمپ لەکاتی راگەیاندنی پێناسە گومرکییەکان. وێنە: AFP

ترەمپ لەکاتی راگەیاندنی پێناسە گومرکییەکان. وێنە: AFP

ئابووری03-04-2025

ئیسرائیل لە پێناسەکانی ترەمپ پارێزراو نەبوو

0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

بژار زوبێر

رۆژی بڵاوکردنەوە

03-04-2025

بابەتی پەیوەندیدار

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟
ئابووری31-05-2026

پارە سڕکراوەکەی ئێران چەندە؟

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە
ئابووری31-05-2026

بەراورد بە پێش جەنگ، نرخی گازی شل لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە دوو هێندە بەرز بووەتەوە

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ
ئابووری31-05-2026

مووچەی گرێبەستەکان لە هەرێمی کوردستان دوادەکەوێ

 
رووداو دیجیتاڵ 

وێڕای پەیوەندییە بەهێزەکەیان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی گومرگی بەسەر ئیسرائیلیشدا سەپاند. 
 
ترەمپ کە چوارشەممە پێناسی گومرگی بەسەر زۆربەی وڵاتاندا سەپاندن، باجێکی 17٪ی لەسەر هاوردەی ئیسرائیلی داناوە، بەوەش ئیسرائیل دەبێتە لەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە زۆرترین زیانی پێدەگات، سەرەڕای ئەوەی کە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکایە.
 
بڕیارەکە وێڕای ئەوە هات کە ئیسرائیل، رۆژێک پێش راگەیاندنی پێناسی گومرگی لە لایەن ترەمپەوە، هەموو باجەکانی لەسەر کاڵای ئەمریکی لابرد.
 
بەرپرسانی ئیسرائیلی سەرسوڕمان و نیگەرانیی خۆیان دەربڕی. 
 
بهای شیکل بەرامبەر دۆلار رۆژی پێنجشەممە تا 1.1٪ دابەزی. پێنوێنی بازاڕەکانی ئیسرائیلیش بە رێژەی 0.6٪ دابەزین.
 
بیتسلەئیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، دەستبەجێ ئەندامانی وەزارەتەکەی کۆدەکاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو.
 
سمۆتریچ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "ئێمە دەرفەت و مەترسییەکان شیدەکەینەوە و رێگەچارە دادەڕێژین، لەگەڵ سەرۆک ترەمپ و تیمەکەی و لەگەڵ کەرتی پیشەسازی ئیسرائیلیش کاردەکەین".
 
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل، باسی لەوە کرد، بە نەتەنیاهوو و سمۆتریچ رادەگەیێنن کە پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای ئەمریکادا نەسەپێن و لە بری ئەوە راستەوخۆ لەگەڵ ترەمپدا دانوستاندن بکەن.