رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەرزبوونەوە کرایەوە و خواست بۆ کڕینی وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان، یارمەتیی بەرزبوونەوەی نرخەکەی داوە.
ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕێژەی 0.8٪ بەرزبووەوە بۆ 5177 دۆلار.
نرخی زێڕ بۆ رادەستکردنی بۆ مانگی 4ـی ئەم ساڵ ئۆنسەیەکی بە 5186 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە، ئەمڕۆ دوورکەوتەوە لە بەرزترین ئاستەکانی 3 مانگی رابردووی خۆی و بەوپێیەش پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
کایل رۆدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری کاپیتاڵ دۆت کۆم لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پێدەچێت بنەمای مامەڵەکانی نێو بازاڕی زێڕ بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕۆن و نرخی زێڕ بەهۆی نادڵنیاییە جیۆسیاسییەکان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. هاوکات دابەزینی نرخی دۆلار یارمەتی بەرزبوونەوەی نرخی کانزای زەردی داوە."
شەڕی ئێران رۆژی چوارشەممە دوای نووقمکردنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە کە بووە هۆی کوژرانی 80 کەس، توندبووەتەوە. سیستمی بەرگریی ناتۆ لەلایەکی دیکەوە رایگەیاند، مووشەکێکی بالیستیی ئێرانی تەقاندووەتەوە کە بەرەو ئاسمانی تورکیا دەهات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ