رووداو دیجیتاڵ
لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە 2445 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ 2455 دۆلار.
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی کەی سی ئێم ترەید لەو بارەیەوە رایگەیاند، ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.
ئەو شرۆڤەکارە پێیوایە، دابەزینی بەهای بۆرسەکانی ئەمریکا بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و بازرگانان روو لە کڕینی زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان بکەن.
تیم واتێرێر دەڵێ، بنەمای خواست بۆ کڕینی زێڕ ئێستا بەهێزە لەبەر ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی و، دەستپێکی سیاسەتی نەختی نەرم لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە.
بەپێی ئەو داتایانەی رۆژی هەیینی رابردوو بڵاوبوونەوە، رێژەی بێکاری لە ئەمریکا بۆ 4.3٪ بەرزبووەتەوە، ئەوەش رێگە لەبەردەم بانکی ناوەندیی ئەمریکا خۆشدەکات دەست بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ