رووداو - هەولێر
بەهۆی باشبوونی باری ئابوورییانەوە، بەشێك لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئێستا تەنیا بیر لە پڕكردنەوەی پێداویستییەكانیان ناكەنەوە، بەڵكو بەدوای كەلوپەلی گرانبەها و باشدا دەگەڕێن بۆ ناو ماڵەكانیان. بۆ نموونە لە هەولێر تێچووی راخستنی ژوورێكی میوان بە تەنیا تاخمێك قەنەفە و فەرشێكەوە دەگاتە نزیكەی 90 هەزار دۆلار.
ئێستا كە وەزری زستانە، رەنگە گەرموگوڕترین بازاڕ، بازاڕی رایەخ و تاخمی ناو ماڵ بێت، بازاڕی ئەو كەلوپەلانە كە لە چەند شوێنێكی دیاریكراوە، رۆژانە جمەی دێت لە كڕیار، فرۆشیارانی رایەخ و كەلوپەلی نێو ماڵ دەڵێن زۆربەی كڕیارانیان لەسەر داواكاری ئافرەتان دەیكڕن و لە كڕیندا جوانی و باشی رەچاو دەكرێت، ئابووریناسێكیش پێیوایە ئەمە ناردنە دەرەوەی بەلێشاوی سەرمایەیە.
بەشێك لە خاوەن پێشانگاكانی فرۆشتنی قەنەفە دەڵێن خواست لەسەر قەنەفە زیادی كردووە بەبێگوێدانە نرخەكەی، دەشڵێن قەنەفەی باش نرخەكەی لە 3 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەكات تاوەكو 15 هەزار دۆلار و ئێستا خەڵك زۆرتر بەشوێن كاڵای دیزاینی كلاسیكدا دەگەڕێن.
هێمن نەجمەددین، كە پێشەنگایەكی فرۆشتنی فەرش و رایەخ و تاخم قەنەفەی هەیە لە هەولێر، دەڵێت “قەنەفە بە تاخم مێزەوە دەفرۆشین، خەڵك ئێستا لە دوای ئەوەیە تەنسیق بكات لەگەڵ ژوورەكەی، لەگەڵ پەردەكەی، لەگەڵ فەرشەكەی، ئەو قەنەفانەش كە ئێستا زیاتر سەرف دەبن ئەوانەن كە كاری دەستییان زۆرە و لە وڵاتی میسر و ئێرانەوە دێن”.
هێمن گوتیشی “كڕیارانی ئێمە چینێكی دیاریكراون و هەموو كەس ناتوانێت كاڵاكانمان بكڕێت، نازانم ساڵانە بایی چەند قەنەفە هاوردە دەكرێت، بەڵام خۆم ساڵانە بایی نزیكەی ملیۆنێك دۆلار قەنەفە دێنم”.
خواست لەسەر بازاڕی فەرشی گرانبەهاش زیادی كردووە بە بەراورد بە 10 ساڵ بەر لەئێستا. فرۆشیارێكی فەرش دەڵێت فەرشیان هەیە بە 70 هەزار دۆلار، دەشڵێت ساڵانە بایی نزیكەی ملیۆنێك و 500 هەزار دۆلار فەرش هاوردە دەكات.
حاجی نەجمەددین لەوبارەوە دەڵێت “لەلای ئێمە هەرزانترین فەرش بە 1500 دۆلارە و گرانترینیان بە 70 هەزار دۆلارە”. سەبارەت بە كڕیارەكانیشی گوتی “كڕیارانمان بەگشتی سەرمایەدارانن و داوای ماركە دەكەن، ئێستا ئەگەر كاڵایەك ماركە نەبێت بازاڕی نییە، كە دەڵێین ماركەیە و جۆرەكەی باشە خەڵك دەیكڕن”.
ئەوەی ئەو بازاڕەی گەرمتر كردووە ژنانن، حاجی نەجمەددین دەڵێت “زۆربەی كڕیارانمان خاتوونی ماڵ لەگەڵ خۆیان دێنن و ئەگەر دایكی منداڵەكان رای لێبێت ئەوا كابرا چاری نییە و دەبێت بیكڕێت، جاری واش هەبووە فەرش لەبەر جوانییەكەی نرخی بەرزی پێدراوە، بەزۆریش ئەو فەرشانە دەفرۆشرێن كە كاری دەستیان زۆرە، فەرشمان هەیە گرەنتی 50 ساڵی لەگەڵدایە”.
گوتیشی “فەرشمان هەیە ساڵی 2002 بە 2500 دیناری سویسری فرۆشتوومانە و 6 مانگ بەر لە ئێستا كڕیومەتەوە و ئێستا 3 هەزار دۆلاریان پێداوە نایفرۆشم”.
بەپێی قسەی فرۆشیارانی تاخم قەنەفە و فەرش و رایەخ، زۆر لە سەرمایەداران گرانترین تاخم قەنەفە دەكڕن كە نرخەكەی 15 هەزار دۆلارە، لەگەڵ گرانترین فەرش كە نرخەكەی 70 هەزار دۆلارە، بەو جۆرەش راخستنی ژوورێك نزیكەی 90 هەزار دۆلاری تێدەچێت.
وشیار مەعروف، ئابووریناس، كڕیارانی ئەو بازاڕە دابەش دەكات و دەڵێت “چینێك دەیەوێت خۆی دەربخات كە دەوڵەمەندە، چینێكی دیكە دەیانەوێت لاساییان بكەنەوە، چینێكی دیكە كە رێژەیان زۆر كەمە دەتوانم بڵێم نەخۆشی دەروونییان هەیە و چاولێكەریی دەكەن كاتێك ئەو كاڵایانە دەبینن، هەر بۆیە ئەگەر بە قەرزیش بێت دەیكڕن”.
وشیار گوتیشی “پارەیەكی زۆرمان كەوتووەتە دەست لە كاتێكدا پێویستمان بەو پارەیە هەیە لە بەرهەمهێناندا بەكاری بهێنین، بەڵام تاوەكو ئێستا زۆر كەم سوودمان لێوەرگرتووە و دەینێرینە دەرەوە”.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ