بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی: برنج ‌و رۆن گران بوون و بە دابەشكردنی ‏بەشە خۆراك نرخیان دادەبەزێ‌

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 ‏
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، ‏ئەوەی لە بازاڕدا گران بووە زیاتر برنج ‌و رۆنی شلە، ئەوەش ‏بە دابەشكردنی بەشی دووەمی بەشەخۆراكی مانگانە نرخەكەی ‏دادەبەزێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی گرانفرۆشی ‌و سەرپێچیی جۆراوجۆرەوە ‏25 شوێنیان داخستووە.‏
 
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی ‏كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، نرخی مادە خۆراکییەکان گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە ‌و تەنیا نرخی برنج ‌و رۆنی شل كەمێك بەرز بووەتەوە، ئەویش "بە دابەشكردنی بەشی دووەمی بەشە خۆراكی ‏مانگانە، كە ئێستا دەستمان بە دابەشكردنی كردووە، نرخیان ‏دادەبەزێتەوە."
 
ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە گوتیشی، لەپێناو گران نەبوونی نان ‌و ‏سەموون دەست كراوە بە دابەشكردنی بەشی دووەمی ئاردی بەشە خۆراكی مانگانە، "داوا لە خەڵكی دەكەم ئەو ‏ئاردەی وەری دەگرن خۆیان بیكەنە نان، بەڵكو گوشاری سەر نانەواخانە ‌و ‏سەموون ‌و فڕنەكان كەم ببێتەوە."
 
سەبارەت بە سزادانی ئەو فرۆشیارانەش كە سەرپێچی ‌و گرانفرۆشییان ‏كردووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ‏ئەوەی خستەڕوو، لە چەند مانگێكدا 25 شوێنیان داخستووە، ‏‏90 ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیكارانیان كردووە ‌و 80 تۆن خۆراكی ‏ماوەبەسەرچوویان لەنێوبردووە.‏
 
بەشە خۆراكی مانگانە لە ساڵێكدا 8 جار دابەش دەكرێ ‌و لە هەرێمی ‏كوردستان نزیكەی 5 ملیۆن كەس لێی سوودمەند دەبن.‏
 
نرخی برجن و رۆنی شل پێش جەنگ و ئێستا:
 
جۆرێک برنجی 9 کگم پێش دەستپێکردنی جەنگ بە 14 هەزار دینار بوو و ئێستا بووەتە 17،250 دینار
جۆرێکی دیکە برنجی 9 کگم پێشتر بە 14،500 دینار بوو و ئێستا بووەتە 17،250 دینار 
 
پێش جەنگ 1 لیتر لە جۆرێکی رۆنی شل بە 2،750 دینار بوو و ئێستا بووەتە 3،250 دینار
1 لیتر لە جۆرێکی دیکەی رۆن پێشتر بە 2،500 دینار بوو و ئێستا بووەتە 3 هەزار دینار
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەوت نزیکەی مانگێکە زیاتر لە سەرووی 100 دۆلارەوە ماوەتەوە.

هەڕەشەیەکی ترەمپ نرخی نەوتی نزیکەی 2٪ بەرزکردەوە

دوای هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ئێران، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، نزیکەی 2٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 110.91 دۆلار و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش گەیشتە 114.16 دۆلار.