سوپای پاسداران: ئامادەکاری بۆ چەسپاندنی سیستمێکی نوێ لە تەنگەی هورمز دەکەین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ، خەریکی تەواوکردنی ئامادەکارییەکانن بۆ جێبەجێکردنی مەرج و رێکاری نوێی کارکردن لە تەنگەی هورمز؛ ئەو رێڕەوە ئاوییەی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پەکیکەوتووە.
 
هێزی دەریایی سوپای پاسداران رۆژی یەکشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) رایگەیاند، "هێزە دەریاییەکانمان خەریکی تەواوکردنی ئامادەکارییە ئۆپەراسیۆنییەکانن بۆ جێبەجێکردنی 'پلانی راگەیێندراو'ی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سیستمێکی نوێ لە کەنداوی فارس."
 
سوپای پاسداران هۆشداری دا کە دۆخی نێو تەنگەکە "هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشوو، بەتایبەتی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل."
 
ئەم راگەیێندراوەی سوپای پاسداران دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هەڕەشەکانی بۆ لێدانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و پردەکانی ئێران نوێکردەوە، ئەگەر تاران ئەو رێڕەوە ستراتیژییەی کەشتیوانی بە رووی جیهاندا نەکاتەوە.
 
لەوەتەی جەنگ لە 28ی شوباتی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئێران تەنیا رێگەی بە هاتووچۆیەکی زۆر سنووردار لە نێو ئەو تەنگەیەدا داوە، ئەمەش بووەتەهۆی پەککەوتنی گواستنەوەی نزیکەی 20٪ی نەوت و گازی جیهان.
 
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عومان رۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران و عومان لەبارەی ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز گفتوگۆیان کردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند هەفتەی رابردوودا پەرلەمانتارانی ئێران پێشنیازی وەرگرتنی "باج و سەرانە"یان لەو کەشتییانە کردووە کە لەو رێڕەوە تێپەڕ دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆشگەیەک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بازرگانی: برنج ‌و رۆن گران بوون و بە دابەشكردنی ‏بەشە خۆراك نرخیان دادەبەزێ‌

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، ‏ئەوەی لە بازاڕدا گران بووە زیاتر برنج ‌و رۆنی شلە، ئەوەش ‏بە دابەشكردنی بەشی دووەمی بەشەخۆراكی مانگانە نرخەكەی ‏دادەبەزێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بەهۆی گرانفرۆشی ‌و سەرپێچیی جۆراوجۆرەوە ‏25 شوێنیان داخستووە.