%50 نرخی خزمەتگوزاری وەرگرتنی ڤیزەی تورکیا کەمکرایەوە

06-10-2016
محەممەد عزەدین
دامڵە دیکەن، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، لە باشووری کوردستان
دامڵە دیکەن، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، لە باشووری کوردستان
نیشانەکردن ڤیزەی تورکیا
A+ A-

رووداو - هەولێر 

نرخی ڤیزەی تورکیا 50% کەمکرایەوە و بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، لە باشووری کوردستان بۆ رووداو دەڵێت، نرخی پێدانی ڤیزەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لە 100 دۆلارەوە کرا بە 50 دۆلار.


دامڵە دیکەن، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ، لە باشووری کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "نرخی پێدانی ڤیزەی تورکیا لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا لە 100 دۆلارەوە کرا بە 50 دۆلار، بۆیە هەرکەسێک دەتوانێت سەردانی ئەتڵەس گڵۆباڵ بکات لە گوڵان تاوەر، کە دەکەوێتە شەقامی گوڵان لەهەولێر، ڤیزای تورکیا بەم نرخە وەربگرێت".

بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی ئەتڵەس گڵۆباڵ گوتی "بۆ خاوەن کار و بازرگانانی هەڵگری ناسنامەی ژووری بازرگانی لەڕێگەی کۆمپانیاکەیانەوە 20% داشکانیان کردوو بۆ 33 شاری جیهان و سەرجەم شارەکانی ناوخۆی تورکیا".

دامڵە دیکەن، ئاماژە بەوەش دەکات "لێرە ئێمە خزمەتگوزاری ڤیزە و بلیتی فڕۆکە و پاکێجی گەشتیاری کارگۆ پێشکەش بە ‌هاووڵاتیان دەکەین، هەروەها نرخی ڤیزەش کە پێشوو بە 100 دۆلار وەردەگیردرا، ئێستا خەڵک دەتوانێ بە 50 دۆلار لێرە ڤیزە وەربگرێت، بەپێی سیستەمی تازەی ڤیزە، بۆیە داواکارم کە کەس لەدەرەوە لەم نرخە زیاتر پارە نەدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزە".


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە