زیاتر لە 40 ملیار دیناری شایستەی بەڵێندەرانی کەرکووک لای حکومەتی عێراقە

دوێنێ کاژێر 12:02
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک دەڵێت، شایستە داراییەکانی بەڵێندەرانی پارێزگاکە لای حکومەتی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 40 ملیار دینار و تاوەکو ئێستا بۆیان خەرج نەکراوە.
 
سەباح ساڵحی، سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێ، حکومەت تووشی کێشەی نەختینەیی بووە، ئەمەش بووەتەهۆی دروستبوونی گرفت بۆ ئەو بەڵێندەرانەی کەرەستەی جۆراوجۆر لە دەرەوەی وڵات هاوردە دەکەن."
 
سەرۆکی ژووری بازرگانیی کەرکووک رایگەیاند، "ئەو 40 ملیار دینارەی کە حکومەت قەرزداری بەڵێندەرانی کەرکووکە، دابەشبووە بەسەر پرۆژە جیاوازەکان کە بەڵێندەران کاریان تێیداکردووە و پارەیان خەرجکردووە، بەڵام شایستەکانیان وەرنەگرتووە کە بریتین لەو پرۆژانەی لەسەر بودجەی پیترۆدۆلار دروست دەکرێن، پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگا و بەشەکەی دیکەشی ئەو پرۆژانەن کە لەسەر بودجەی گشتی دروست دەکرێن."
 
بە گوتەی سەباح ساڵحی، بەهۆی نەبوونی نەختینەوە، زۆرێک لە بەڵێندەران ناچار بوون پارە بە قەرز وەربگرن بۆ ئەوەی پڕۆژەکانیان تەواو بکەن.
 
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەکان، سەباح ساڵحی گوتی، "هەر کاتێک بەهای دۆلار بەرزبێتەوە، نرخی کاڵاکانیش بەرزدەبنەوە، ئەمەش لە کۆتاییدا تەنیا زیان بە هاووڵاتیی ئاسایی دەگەیێنێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیو لە بازاڕی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

نرخی زیو گەیشتەوە سەرووی 78 دۆلار

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 29 دۆلار دابەزی و بە 78.13 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و کیلۆیەک زیویش بە 2,511 دۆلارە.