یەک ئۆنسە زێڕ بە 4650 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ چوارەمین رۆژە کە نرخی زێڕ جووڵەیەکی ماناداری نەکردووەوە و نرخی کانزای زەرد لە بازنەیەکی سنوورداردا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ سێشەممە بەزۆری بەجێگری ماوەتەوە و بە 4650 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی تووندی لە ئێران کردووە و داوای کردووە مل بۆ رێککەوتن کەچ بکات، ئەگەرنا بە تووندی لێیان دەدات و دەیانسڕێتەوە، بەڵام بازرگانانی زێڕ چانسی ئاگربەست و رێککەوتن بە دووریش نازانن  و لەبەر ئەوەش چاوەڕوانی دوابڕیاری ترەمپ دەکەن.
 
لەلایەکی دیکەوە تەنگەی هورمز بە داخراویی ماوەتەوە و بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی کە گوشاری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.
 
لەڕووی تەکنیکییەوە، نرخی زێڕ ئێستا کەمتر لە ئاستی تێكڕای 200 رۆژی رابردوو مامەڵەی پێوەدەکرێت کە هێمایەکە بۆ گوشاری زیادەی سەر نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سۆمۆ و کێڵگەیەکی نەوتی عێراق

سۆمۆ داوای خشتەی بارکردنی نەوت لە کۆمپانیاکان دەکات

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) داوا لە کۆمپانیاکانی کڕیاری نەوت دەکات لە 24 کاژێردا خشتەی بارکردنی نەوتی هەناردەکراوی عێراق لە بەندەرەکانی باشوور بنێرن و پێی راگەیاندوون کە بەندەرەکانی بەسرە بەتەواوی کارا کراون