نرخی نەوتی برێنت لە 84 دۆلار نزیکبووەوە

07-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە دوای ئەوەی ئیسرائیل رەفەحی لە غەززە بوردوومان کرد، بەرزبووەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 46 سەنت بەرزبووەوە و بە 83 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمان بڕ بەرزبووەوە و بە 78 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی دووشەممە (6-5-2024) نرخی نەوت، ئاراستەی دابەزینی گۆڕی و بەرزبووەوە، کە لە دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا، هەفتەی رابردوو بەڕێژەی زیاتر لە 7٪، دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.
 
بەرپرسانی حەماس رەزامەندییان نیشانداوە بۆ پێشنیازی وڵاتانی نێوەندگیر لەسەر ئاگربەست، بەڵام بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند بەتەواوی بە مەرجەکانی ئاگربەست رازی نییە و، بەردەوام بوو لە هێرشکردنە سەر رەفەح، ئەو ناوچەیەی بووەتە شوێنی گیرسانەوەی نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارەی غەززە.
 
هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئەوەیە؛ سعودیە نرخی نەوتی خۆی لە بازاڕەکانی ئاسیا 2 دۆلار و 90 سەنت بەرزکردووەتەوە، ئەوەش هێمایەکە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە پێشبینی دەکات خواست بۆ نەوتی خاو لە هاوینی ئەمساڵدا بەرزبێتەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مێزی بودجەی رووداو

مێزی بودجەی رووداو: 'لە بودجەدا بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان نیازپاک نییە'

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە عێراق بابەتی بودجە بووەتە ''موزایدە''ـی سیاسی؛ پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت ''تاوەکو ئێستا دیار نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی فیعلی دەرهێنراوە یان نا.''