وەزارەتی تەندروستی وەزارەتی یەکەم دەبێت لە وەرگرتنی مووچەی مانگی 12

08-03-2020
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن مووچە کۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی
A+ A-
رووداو-هەولێر

وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12‌ دەکات و یەكەم وەزارەتیش لە وەرگرتنی مووچەدا وەزارەتی تەندروستی دەبێت.


بەپێی راگەیێندراوێكی وەزارەتی دارایی ‌و ئابووری سبەی دووشەممە 9-3-2020 دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ـی 2019 ـی فەرمانبەران دەكرێت و وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت.

چەند ساڵێكە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بوو لە وەرگرتنی مووچەدا بەڵام ئەم مانگە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە مووچەی وەزارەتی تەندروستی پێشخرا.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە‌ و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و 70 ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی 885 ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخاندەكرێت.

سەرچاوەكانی داهاتی مووچە لە 51% لە بەغداوە دابیندەكرێت كە مانگانە 452 ملیار دینارە، لە 49%یشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابیندەكرێت كە 360 ملیار دیناری لە داهاتی نەوت، 60 ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و 25 ملیار دیناریشی دیاریی ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاریی پێشمەرگە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کاخەزەکە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی کاخەزێکی ملیۆن دۆلارییەوە هۆشداری دەدات

ئەو پارەیەی بڵاوکراوەتەوە، وەکو بانکی ناوەندی دەڵێت، "کاخەزێکی یادگارییە و لە بازاڕەکانی نەختی جیهان نەخراوەتەڕوو، تەنیا لەلایەن کۆمەڵەی ملیۆنێرەکانی ئەمریکاوە دەرکراوە، لەلایەن بانکی فیدراڵیی ئەمریکاوە دەرنەچووە و هیچ بەهایەکی دارایی نییە، تەنیا بۆ دیاری بەکاردەهێنرێت."