دوای ئاگربەستی ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت 15% دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بازاڕی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە کاردانەوەی تووندی پێشاندا بەرامبەر بە راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
 
لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی دوو هەفتەیی و وەستانی شەڕ لەلایەن ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، نرخەکانی نەوت رووبەڕووی شەپۆلێکی گەورەی دابەزین بوونەوە.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە 110 دۆلارەوە دابەزی بۆ 94 دۆلار. تەنانەت بۆ ماوەیەک نرخی نەوتی برێنت نزیکبووەوە لە 91 دۆلار.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە 118 دۆلارەوە دابەزی بۆ 96 دۆلار. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ ماوەیەک دابەزی بۆ نزیکەی 91 دۆلار.
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ئاگربەستەکە مەرجدارە بەوەی ئێران بەخێرایی و بەتەواوەتی تەنگەی هورمز بکاتەوە. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە کە پێشنیازێکی 10 خاڵی ئێرانیان لەڕێگەی پاکستانەوە پێگەیشتووە کە دەکرێت گفتوگۆی لەسەر بکەن.
 
ترەمپ جەختی لەوە کردووەتەوە کە "بە نزیکەیی تەواوی ئەو بابەتانەی کە پێشتر ناکۆکییان لەسەر بووە، رێککەوتنی لەسەر کراوە لە نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە و دوو هەفتە ئاگربەست رێگە دەدات رێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە و تەواو بکرێت."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە