نرخی ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ چوارشەممە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، نرخی زێڕ 4800 دۆلاری دەربازکرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی سێ هەفتەی رابردووی خۆی.
 
نرخی زێڕ ئەمڕۆ زیاتر لە 110 دۆلار بەرزبووەتەوە و بۆ ماوەیەکیش ئۆنسەیەکی بە نزیکەی 4813 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
هەر ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە نزیکەی 4841 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
 
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی نوێیدا لە ترووس سۆشیاڵ دەڵێت، "رۆژێکی گەورەیە بۆ ئاشتی و کاری باشی زۆر دەکرێت و ئەمریکا یارمەتیدەر دەبێت لە کارئاسانی بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان."
 
لە ماوەی 40 رۆژی شەڕی ئێراندا، بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمز، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بووە هۆکار بۆ ئەوەی نیگەرانی زۆر سەرهەڵبدات لە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، ئەوەش زیانی زۆری لە نرخی زێڕ دا.
 
لە کاتێکدا پێش شەڕ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتبووە نزیکەی 5274 دۆلار، کەچی لەدوای تەشەنەکردنی شەڕ، نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە دابەزین و تاوەکو ئێستا ئەو ئاستەی بەخۆیەوە نەبینیوەتەوە.
 
لە 29ی مانگی 1ی ئەم ساڵ نرخی زێڕ خۆی نزیک کردەوە لە 5600 دۆلار کە بەرزترین ئاستی مێژوویی نرخی کانزای زەردە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە