دوای ئاگربەست، ئۆنسەیەک زیو گەیشتە زیاتر لە 77 دۆلار

08-04-2026
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئۆنسەیەک زیو ئەمڕۆ چوارشەممە 3.31 دۆلار (4.50٪) بەرزبووەوە و بە 76.26 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەم پێیە ئێستا یەک کیلۆ زیو لە بازاڕەکانی جیهان بە 2,452 دۆلارە.
 
لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا نرخی ئۆنسەیەک زیو 4.40 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 76.41 دۆلار.
 
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیوە لە سێ هەفتەی رابردوودا تۆمارکرابێت و دوای ئەوە هات ئەمریکا و ئێران ئاگربەستیان بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بۆ سەر ژێرخانی ئێران بۆ دوو هەفتە راگرت، بۆ ئەوەی گفتوگۆکان لەسەر چارەسەرێک بۆ شەڕەکە ئەنجامیان هەبێت.
 
ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، ئەمریکا پێشنیازێکی 10 خاڵیی لە ئێرانەوە پێگەیشتووە و بە "بنەمایەکی گونجاو بۆ دانوستاندن" وەسفی کرد، کە ماوەی دوو هەفتەکە رێگە دەدات رێککەوتن بکرێت و جێبەجێ بکرێت.
 
جگە لەوەش، ئێران رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوەی تەنگەی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە، بە مەرجێک هەموو هێرشەکان رابگیرێن و رایگەیاندووە، پێویستە هاتوچۆکردن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی ئێراندا بێت، لە کاتێکدا ئیسرائیلیش بەپێی هەواڵەکان رەزامەندی لەسەر ئاگربەستە کاتییەکە داوە.
 
نرخی زیو، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی ئێرانەوە بە رێژەی زیاتر لە 20% دابەزیبوو.
 
بەرزبوونەوەی نرخی وزە نیگەرانیی زیادبوونی هەڵاوسانی دروستکردبوو، ئەوەش دەبووە گوشار لەسەر بانکە ناوەندییەکان بۆ زیادکردنی رێژەی سوود یان کەمنەکردنەوەی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هەژماری من و دراوی عێراقی

هەژماری من: زیاتر لە 730 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن

تیمی پرۆژەی 'هەژماری من' رایدەگەیێنێت، ئێستا زیاتر لە 730 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان مووچەکانیان لە رێگەی ئامێری ATMـەوە وەردەگرن، ئامانجیشیان ئەوەیە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ تەواوی مووچەخۆران کە نزیکەی 250 هەزار کەسیان ماوە، بخرێنە ناو پرۆژەکە