کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە

.

08-06-2023

01:09

لە پەرلەمان چەند ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسندکران و باسی چی دەکەن؟

لە پەرلەمان چەند ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسندکران و باسی چی دەکەن؟

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمشەویدا شەش ماددەی لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسند کرد و دانیشتنەکەی بۆ نیوەڕۆی رۆژی هەینی هەڵگرت بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر ماددەکانی دیکەی پڕۆژەیاساکە بدرێت.
 
نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، لە دانیشتنی ئەمشەودا دەنگ بە ماددەکانی 1، 3، 5، 6، 7 و 8 درا و ماددەی 2 هەڵگیر، چونکە لە رووی زمانەوانییەوە کێشەی هەبوو، بۆیە سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری دا کە پێداچوونەوە بۆ داڕشتنەوە زمانەوانیی ئەو ماددەیە بکرێت. هەروەها ماددەی چواریش لابراوە.
 
لەبارەی ماددەی یەکەمی پڕۆژەیاساکە کە تایبەتە بە نرخی دۆلار و نەوت؛ ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەنگی لەسەر درا و 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر کرا.
 
ئەو ماددانەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى کە پەسەند کران:
 
ماددەى یەک: تایبەتە بە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار و دیاریکردنى نرخى نەوت بە 70 دۆلار و پێشبینى بڕى نەوتى هەناردەکراو. 
 
ماددەى دوو: دواخرا کە تایبەت بوو بە خەرجییەکان 
 
ماددەى سێ: تایبەتە بە پاڵپشیى دارایی کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى و دەسەڵاتى وەزیرى دارایی بۆ ئەو کارە و پەسند کرا.
 
ماددەى چوار: لادرا کە تایبەتە بە دەسەڵاتى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ گواستنەوە لە پارەى تەرخانکراو لە قەرزەکان و گۆڕینى ئەو لایەنەى کە سوودمەند دەبێت لە قەرزەکان.
 
ماددەى پێنج: تایبەتە بە دەسەڵاتى راستەوخۆى خەرجکردنى و رێگرى لە تێپەڕاندنى بڕى تەرخانکراو و، پەسند کرا.
 
ماددەى شەش: تایبەتە بە دەسەڵاتى گواستنەوەى بودجە و پەسند کرا.
 
ماددەى حەوت: تایبەتە بە دەسەڵاتى بەکارهێنانى یەدەگى بارى لەناکاو و پەسند کرا.
 
ماددەى هەشت: تایبەتە بە سنووردارکردنى داهات بۆ یەک ساڵ و تاوەکو کۆتایی 2023، پەسند کرا. 

 

زیاتر بخوێنەوە

00:33

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق هەڵگیرا

رووداو

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە بۆ کاژێر 01:00ـی نیوەڕۆی رۆژی هەینی هەڵگیرا.
 
پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر شەش مادەی پڕۆژەیاساکە داوە و مادەکانی دیکە بۆ دانیشتنی هەینی ماوەتەوە بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

00:18

شەش ماددە لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسندکران

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
 
 
لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، ماددەکانی یەک، سێ، پێنج، شەش، حەوت و هەشت پەسندکران، ماددەی دوو جێهێڵدرا و ماددەی چواریش لە پڕۆژەیاساکەدا لابرا. 
 
 
زیاتر بخوێنەوە

23:53

مادەی یەکەم لە پڕۆژەیاسای بودجە پەسند کرا


هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لەنێو پەرلەمانی عێراقەوە رایگەیاند، دەنگدان بە مادەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێکردووە و دەنگ بە مادەی یەکەمی پڕۆژەیاساکەیش دراوە.
 
پەیامنێری رووداو کە لەنێو هۆڵی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقەوە زانیاری پێگەیشتووە، دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت دەنگ بە بەشێک لە مادەکان بدرێت و بەشێک لە پەرلەمانتاران پێیان وایە کە تاوەکو مادەی 10 دەنگی لەسەر دەدرێت و هەندێکی دیکەیش پێیان وایە کە تاوەکو مادەی 15 دەنگدانی بۆ دەکرێت.

 

زیاتر بخوێنەوە

23:51

100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە بودجە جێگیرکرا

 
دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و بە زۆینەی دەنگی پەرلەمانتاران مادەی یەکەمی پڕۆژەیاساکە پەسند کرا کە لە مادەی یەکەمی پڕۆژەیاساکەدا 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار لە بودجە جێگیرکرا.
 
زیاتر بخوێنەوە

23:32

پێشنیازی گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا ماوەتەوە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە

پەیامنێری رووداو لە بەغدا کۆپییەکی لە رەشنووسی مادەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دەستکەوتووە و بەگوێرەی ئەو رەشنووسە؛ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رەشنووسی پڕۆژەیاساکەدا بەو گۆڕانکارییەی کە پێشتر لەسەری کراوە، چووەتە بەردەستی پەرلەمانتاران.
 
لە رەشنووسی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند دەکرێت بە دانەوەی مانگە 10%ـی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگانەدا.

 

 

زیاتر بخوێنەوە

23:31

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە دەستیپێکرد

 
 
بە ئامادەبوونی 258 پەرلەمانتار، کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ماددەکانی پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێکرد. 
 
زیاتر بخوێنەوە

22:50

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق

رووداو دیجیتاڵ

دوای کۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی، سەرۆکی پەرلەمان پێداگری لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمان کرد و زەنگی چوونەژوورەوە لێدرا، هەرچەندە پێشتر بڕیار درابوو رۆژێک مۆڵەت بدرێتە لیژنەی دارایی بۆ تەواوکردنی کارەکانی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجە.
 
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان کۆبووەوە. دیلان غەفوور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت، سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاری دا کە رۆژێک مۆڵەت بدرێتە لیژنەکە بۆ تەواوکردنی گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، بەڵام دوای ئەم قسانە گۆڕانکاری روویدا و زەنگی چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدرا.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو لەنێو پەرلەمانەوە رایگەیاند، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سوور بووە لەسەر دانیشتنەکە و زەنگی ئاگادارکردنەوە بۆ چوونەژوورەوەی پەرلەمانتاران لێدراوە.
 
 
زیاتر بخوێنەوە