رووداو دیجیتاڵ
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر پێناسە گومرگییەکان کە بڕیارە ئەمرۆ لە لەندەن بەڕێوەبچێت، نرخی نەوت بەرزبووەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 1 دۆلار و 10 سەنت بەرزبووەوە و بەرمیلێکی بە 66 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 30 سەنت بەرزبووەوە بە 64 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گەشبینی بە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان ئەمریکا و چین لەسەر پێناسە گومرگییەکان، پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەتوانێت گرژییە بازرگانییەکان کەمبکاتەوە و خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بەرزبکاتەوە.
راپۆرتی مانگی ئایاری بازاڕی کاری ئەمریکا کە باشتر بوو لە پێشبینییەکان لەلایەکی دیکەوە پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت درووستکردووە، بەو پێیەی هێمایەکە بۆ بەهێزیی ئابووریی ئەمریکا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ