دانیشتووانی چەند گوندێکی زاخۆ داوای دامەزراندن دەکەن لە کۆمپانیای نەوت

09-09-2018
یوسف موسا
"لە هەرشوێنێک نەوت دەربهێنرێت، دەبێت خەڵکەکەی لێی سوودمەند بن"
"لە هەرشوێنێک نەوت دەربهێنرێت، دەبێت خەڵکەکەی لێی سوودمەند بن"
نیشانەکردن نەوت زاخۆ
A+ A-
رووداو - گوندی مێرگەسۆر

دانیشتووانی چەند گوندێکی زاخۆ لە دژی دانەمەزراندنیان لە کۆمپانیای نەوت، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

لە بەشێکی ئەو گوندانە، نزیکەی ساڵێک و شەش مانگە کۆمپانیاکان کاری دەرهێنانی نەوت دەکەن، بەڵام بەگوتەی خەڵکی ئەو گوندانە، ژمارەیەکی کەمی کارمەندەکانی ئەو کۆمپانیایانە، خەڵکی گوندەکانن.

خەڵات سەیفەدین، موختاری یەکێک لەو گوندانەیە و دەڵێ "لە گوندەکەی ئێمەدا نزیکەی 700 ماڵ هەن، بەڵام تەنیا نۆ کەسی ئێمە لەو کۆمپانیایە دامەزراون".

بەپێی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەرشوێنێک نەوت دەربهێنرێت، یان کۆمپانیای نەوت کاری تێدا بکات، دەبێت خەڵکی ئەو ناوچەیە لێی سوودمەند بن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە