نرخی زێڕ بە ئاراستەی بەرزبوونەوەیە

10-09-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە ئاراستەی بەرەو بەرزبوونەوە گۆڕی، دوای ئەوەی ئاڵۆزی و کێشە جیۆسیاسییەکان پاڵپشتی بۆ نرخی کانزای زەرد درووستکرد.
 
رۆژی سێشەممە هەرچەندە نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژووی پێکا و گەیشتە 3674 دۆلار، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕەکان، دوێنێ نرخی زێڕ بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ نزیکەی 3620 دۆلار.
 
رۆژی سێشەممە نرخی زێڕ لەبەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمریکا لە کاتی داخستندا دابەزی.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار نەیتوانی بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە. ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەش پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ دروستکرد و دابەزینی نرخی زێڕ لە ئاستی 3620 دۆلار کۆتایی پێهات و ئاراستەی بەرزبوونەوەی گرتەبەر.
 
ئێستا هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە نزیک 3640 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەیەک لە قەتەر کە سەرکردەکانی حەماسی لێ بوو. رووسیاش هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا توندتر کردووە.
 
پۆڵەندا رایگەیاند درۆنی خستووەتە خوارەوە، هەموو ئەو ئاڵۆزییانە پاڵپشتی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دروستکردووە.
 
ئەمڕۆ کاژێر 3:30 دوانیوەڕۆ بەکاتی هەولێر ئامارەکانی نرخەکانی کۆفرۆشی لە ئەمریکا بڵاودەبنەوە و پێشبینی دەکرێت کاریگەری لەسەر نرخی دۆلار و زێڕ و بازاڕەکانی دیکەی جیهان درووستبکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە