نرخی نەوت بە کەمتر لە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت رۆژی هەینی دابەزی بۆ کەمتر لە 100 دۆلار و سەرەڕای بەردەوامی داخرانی تەنگەی هورمز، گەورەترین دابەزینی هەفتانەی لە دوای ساڵی 2022وە تۆمارکرد.
 
ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ دەست بە دانوستاندن دەکەن لەسەر وەستاندنی شەڕ و کردنەوەی تەنگەی هورمز.
 
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 72 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 95 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لە ماوەی یەک هەفتەدا بەڕێژەی 12.7٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 30 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 96 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا بەڕێژەی 13.4٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
 
دابەزینی نرخەکانی نەوت هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگێری پاکستان لە ئیسلام ئاباد.
 
کۆمێرزبانکی ئەلمانی سەبارەت بە نرخی نەوت رایگەیاند، " بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بەوەی ئایا دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامێکی ئەرێنیان دەبێت و هاتووچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز دەستپێبکاتەوە."
 
کۆمێرز بانک دەڵێت، تاوەکو ئێستا هاتووچۆی کەشتییە نەوتییەکان لە تەنگەی هورمز ئاسایی نەبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز لەسەر نەخشە

جووڵەی کەشتیوانی لە تەنگەی هورمز نزمترین ئاستی تۆمارکرد

بەگوێرەی ئامارە نوێیەکانی چاودێریی کەشتیوانی، رۆژی هەینی تەنیا دوو کەشتی لە تەنگەی هورمزەوە تێپەڕیون، ئەمەش وەک نزمترین ئاستی هاتووچۆی کەشتیوانی لەو ناوچە ستراتیژییە لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران هەژمار دەکرێت