ترەمپ: بەمزووانە تەنگەی هورمز دەکرێتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا لە ترووس سۆشیاڵ رایگەیاند، بە تەواوەتی سوپای ئێرانیان وێران کردووە و هەموو ئامانجە سەربازییەکانی لەو وڵاتەدا پێکاوە.
 
رۆژی شەممە 11-04-2026 ترەمپ جەختی کردەوە، هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی توانیویانە هەموو جومگەکانی سوپای ئێران لەناو ببەن. گوتیشی، "ویلایەتە یەکگرتووەکان بە تەواوەتی سوپای ئێرانی وێران کردووە، لەوانەش تەواوی هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و هەموو شتێکی دیکەیان." سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا "سەرکردایەتیی ئێران مردوون."
 
سەبارەت بە رەوشی کەشتیوانی و وزە، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، "تەنگەی هورمز بەم زووانە دەکرێتەوە." سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، کەشتییە بارهەڵگرە بەتاڵەکان لە ئێستاوە بە پەلە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دێن تاوەکو لێرە "نەوت بار بکەن."
 
ترەمپ پەلاماری میدیاکانی ئەمریکای دا و بە "شێت" و "گەندەڵ" وەسفی کردن. گوتیشی، "ئەگەر گوێ لە میدیای ساختە بگرن، وا دەردەکەوێت کە ئێمە خەریکی دۆڕانین، بەڵام راستییەکە زۆر پێچەوانەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە