تانەر یەڵدز: "داعش" کاریگەری لەسەر هەناردەكردنی نەوتی کوردستان نەبووە

11-06-2014
محەممەد هادی
نیشانەکردن داعش
A+ A-
ڵ

رووداو - رۆیتەرز

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێ، گرژییەکانی عێراق هیچ کاریگەرییەكیان لەسەر هەناردەكردنی نەوتی کوردستان نەبووە.

تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند: "هەناردەی نەوتی خاوی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکی لەسەر دەریای ناوەڕاست بەردەوامە و گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق بەهۆ هێرشەکانی گرووپی تیرۆرستی داعش بۆ سەر هەندێ شار و شارۆچکەی عێراق هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئەو هەناردەیە نەبووە".

یەڵدز گوتیشی "ئێستا هەرێمی کوردستان رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات لە رێگای بۆری نەوتی کوردستان-تورکیا و تا ئێستاش دوو کەشتی نەوت هەڵگری هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردوون".

بەهۆی هێرشەکانی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام "داعش" پارێزگاكانی نەینەوا سەڵاحەدین و چەند ناوچەیەكی كەركووك لە لایەن ئەم گرووپەوە کۆنترۆڵ کراون کە چەندان کێڵگە و چاڵی نەوتی لێیە و مەترسی ئەوەی لێدەکرێت کە کاریگەری بکاتە سەر هەناردەی نەوتی عێراق.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە