مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 نرخەکەی 10 هەزار دینار بەرزبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بەراورد بە دوێنێ 10 هەزار دینار بەرزبووەوە.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ بە 825 هەزار دینارە."
دوێنێ نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 815 هەزار دینار بوو.
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، عەیار 22 بە 865 هەزار دینار و عەیاری 18 بە 707 هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 16 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەی زێڕ دوای ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، بە رێژەی 100% پێناسی گومرکی بەسەر چین دا دەسەپێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ هەینی رایگەیاند، هیچ هۆکارێکی دیکە نەماوە بۆ ئەوەی چاوی بە شی جین پینگ، سەرۆکی چین لە کۆریای باشوور بکەوێ کە بڕیار بوو لە دوو هەفتەی داهاتوودا بێت.
بەربەستەکانی حکومەتی چین بۆ هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان دۆناڵد ترەمپی تووڕە کردووە و هەڕەشەکانی سەپاندنی پێناسی گومرگیش بەسەر چیندا بەو رێژە گەورەیە، خواستی بازرگانانی بۆ کڕینی زێڕ زیادیکرد.