رووداو - هەولێر
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەند، مووچەی پزیشک و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی نافەوتێت.
د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شار دڵنیادەکەمەوە کە مووچەکانیان نافەوتێت و ئەوانیش وەک فەرمانبەرانی دیکە دڵخۆش دەبن بە بڕیاری پێدانی مووچەی بەبێ پاشەکەوت".
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشکرد "دڵنیام هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەزووترین کات دزەچاوچنۆکەکان دەدۆزنەوە".
هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوو رۆژی دیکە چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی کێشەی دزینی پارەکە دەکەن و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدەن.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە 12-3-2019) لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دزرا، دەگوترێ بڕی پارەکە ملیارێک دینارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ