بەهای فرۆشتنی دۆلار لەبانكی ناوەندی عێراق دادەبەزێت

13-01-2015
كاردۆ محەممەد
نیشانەکردن بانکی ناوەندی عێراق
A+ A-

رووداو - CBI

لەدوایین مامەڵەی فرۆشتنی بەهای دۆلار لە بانكی ناوەندی عێراقی، قەبارەی ئەو فرۆشتنە لە 155 ملیۆن‌و 137 هەزار دۆلارەوە بۆ 150 ملیۆن دۆلار دادەبەزێت.

لەبەیاننامەیەكی خۆیدا بانكی ناوەندی عێراق روونیدەكاتەوە " قەبارەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی لەرۆژی دووشەممە گەیشتووەتە 150 ملیۆن‌و 695 هەزار دۆلار". ئاماژەی بەوەشداوە "بەهای یەك دۆلاریش بە 1166 دیناری عێراقی فرۆشراوەو 18 بانكیش بەشدارییان لەكڕینی دۆلاری ئەمریكی كردووە لە بانكی ناوەندی".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە " قەبارەی فرۆشتنی نەختی دۆلار 17 ملیۆن‌و 615 هەزار بووەو بڕی فرۆشراویش لەرێگەی حەواڵەكردنەوە 133 ملیۆن‌و 80 هەزار دۆلار بوون". دووپاتیشیدەكاتەوە بانكی ناوەندی عێراق سوورە لەسەر فرۆشتنی یەك دۆلاری ئەمریكی بەنرخی 1166 دیناری عێراقی‌و نرخی فرۆشتنی دۆلار لەرێگەی حەواڵەوە 1187 دینار دەبێت‌و پشكی بانكیش لەو حەواڵەیە 21 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

رۆژانە بانكی ناوەندی عێراق لەشەممەوە تاوەكو پێنجشەممە پرۆسەی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی بۆ بانك‌و ناوەندە داراییەكان لەرێگەی بەرزكردنەوە ئەنجامدەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە