پۆستەی هەرێمی کوردستان دەکرێتە کۆمپانیای گشتی

14-03-2017
كاردۆ كەمال
زۆری فەرمانبەر رێگرە لە کردنی بە کۆمپانیای گشتی
زۆری فەرمانبەر رێگرە لە کردنی بە کۆمپانیای گشتی
نیشانەکردن گەیاندن
A+ A-

رووداو - هەولێر

بڕیارە بەمنزیکانە وەزارەتی گواستنەوە گەیاندن لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆببێتەوە و پێشنیازی گۆڕینی هەیکەلی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بخاتەڕوو، یەکێک لەو پێشنیازانەش گۆڕینی پۆستەی هەرێمی کوردستانە لە خزمەتگوزارییەوە بۆ کۆمپانیایەکی گشتی.

ئۆمێد محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆستەی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی رایگەیاند، یەکێک لەو کێشە سەرەکییانەی رێگرە لە گۆڕینی پۆستەی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیای گشتی، زۆری فەرمانبەری حکومییە، کە بووەتە بارگرانییەکی زۆر و ناتوانرێت بەو داهاتەی کە پۆستە دەستیدەکەوێت، خەرجییەکانی پڕبکاتەوە. 

ئۆمێد محەممەد راشیگەیاند، ئێستا پۆستەی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 2000 کارمەندی هەیە، بەڵام ئەگەر بکرێتە کۆمپانیای گشتی ئەگەری هەیە تەنیا بە 350 کارمەند بەڕێوەببرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە