یەک دۆلار بە نزیکەی 99 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە 2 رۆژی رابردوودا بەجێگیری ماوەتەوە و یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 99 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رێککەوتنی هەفتەی رابردووی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وایکرد بەهای تمەنی ئێرانی چیدیکە دانەبەزێت.
سەرەتای هەفتەی رابردوو نرخی یەک دۆلار تاوەکو 104 هەزار تمەن بەرزبووەوە، بەڵام رێککەوتنەکە بووە هۆکار بۆ ئەوەی دابەزینی بەهای تمەن لە ماوەی یەک هەفتەدا سنوورداربێت.
لە ئاستی هەفتانەدا هێشتا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 3.41٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لە شەش مانگی رابردووشدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 5.25٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.