یەک دۆلار بە 97 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە دوێنێوە 1400 تمەن دابەزیوە و یەک دۆلار بە 97 هزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
بەرزترین نرخی دۆلار لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 99 هەزار و 200 تمەن بووە، نزمترین نرخیش 97 هەزار و 600 تمەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە بە97 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەو پێیەش، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن بە رێژەی 4.68% دابەزیوە، بەڵام لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا هێشتا بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بە رێژەی 1.98% بەرزبوونەوەی پێوە دیارە.
 
بازرگانانی دراو لە ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بۆ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەرێنیی سیاسی دەگەڕێننەوە.
 
ئەو بازرگانانە پێیانوایە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای تمەن.
 
سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی ئێرانیش بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر تمەن، بەتایبەتی خستنەڕووی دراوی بیانی، بە هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن دەزانن.