بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دابەزی؛ 100 دۆلار 152 هەزاری تێپەڕاند

14-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نرخی دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ناجێگیرە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی گۆڕينەوەی دراوی هەولێر دەڵێت: "نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 151 هەزار و 750 دیناری عێراقی." دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش 152 هەزاری تێپەڕاندووە.
 
رۆژی چوارشەممە 14-12-2022، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی گۆڕينەوەی دراوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێستا [کاژێر 14:00] نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 151 هەزار و 750 دیناری عێراقی، بەڵام نیو کاژێر پێش ئێستا 152 هەزار و 200 دینار بوو."
 
بە گوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی گۆڕينەوەی دراوی هەولێر، ئەم رۆژانە گۆڕانکارییەکی زۆر لە نرخی دینار دەکرێت و گوتی: "لێدوانی بەرپرسانی بانکی ناوەندیی عێراق یەکێکە لە هۆکارەکان، هەرکاتێک لێدوانێک بدەن گۆڕانکاریی روودەدات. پێشبینی دەکەین بەهای دۆلار 160 هەزار دینار."
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی گۆڕينەوەی دراوی هەولێر لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەنیش قسەی کرد و گوتی: "نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 3 ملیۆن و 870 هەزار تمەن، بەڵام بابەتی گۆڕانکاری لە نرخی تمەن بابەتێکی سیاسییە."
 
دوێنێ سێشەممە، حاجی سابیر باواجی لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی تمەن بە رووداوی گوت: "پەیوەندیی بە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپاوە هەیە لەسەر ئێران و هۆکاری خۆپێشاندان و دۆخی نێوخۆیی ئێرانە."
 
بەپێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، رۆژی دووشەممە بڕی 134 ملیۆن و 98 هەزار دۆلاری لە رێگەی کۆمپانیاکانەوە خستووەتە بازاڕەوە، لە کاتێکدا رۆژی سێشەممە 138 ملیۆن و 272 هەزار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ئەو بڕە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 138 ملیۆن و 274 هەزار دۆلار دەبێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

شەفافیەت: داهاتی ئەم ساڵی سلێمانی و هەڵەبجە نزیکەی 900 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی ئەم ساڵی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 894 ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا داهاتەکە پار زیاتر لە 900 ملیار دینار بووە. بەمەش ئەم ساڵ بەراورد بە پار، داهاتی ئەو سنوورە زیاتر لە 5.5 ملیار دینار کەمی کردووە.