بەهای دینار بەرزبووەوە؛ 100 دۆلار بە زیاتر لە 152 هەزار دەفرۆشرێت

15-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ بەهای دینار بەرزبووەوە. لە سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار و لە هەولێر 152 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
 
رەوەز میرزا، خاوەنی نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، 15-01-2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 150 دینار دەفرۆشرێت.
 
هاوکات، حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر بە رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 350 دینار دەفرۆشرێت.
 
دوێنێ 100 دۆلار بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا. 
 
ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی هەبێت، بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە زۆرینەی بۆ حەواڵەیە و ناچێتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە؛ بۆیە بەهای دینار بەردەوام ناجێگیرە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

وەزیری وزەی ئەمریکا: تەنگەی هورمز تاوەکو هاوین دەکرێتەوە

وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێ، پێشبینی دەکەن تەنگەی هورمز تاوەکو هاوین بکرێتەوە. هۆشدارییش دەدات، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە "بەبارمتەگرتن"ی ئابووریی جیهان، سوپای ئەمریکا بە هێز رێڕۆ ئاوییەکە دەکاتەوە