رووداو- هەولێر
دەزگای خێرخوازی بارزانی له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (چاودێریری ئازیزان- به‌شی كوردستان)، لەماوی چوارساڵدا بڕی 8 ملیۆن و 90 هەزار و 50 دۆلاری ئەمریکی بەسەر 9 هەزار و 310 منداڵی بێباوکدا دابەشکردووە.

بەپێی راگەیێندراوێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، پرۆژه‌ی (چاودێری ئازیزان) یه‌كێكه له پرۆژه به‌رده‌وامه‌كانی ئەو دەزگایە کە سەرمایەکەی لەلایەن مانگی سووری ئیماراتی و کەسایەتی خێرخواز و كۆمپانییاكانی كوردستانه‌وه دابین کراوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە مانگی سووری ئیماراتی یەکێکە لە سپۆنسه‌رەکانی دەزگاکە و مانگانه 4هەزار و 507 منداڵی بێباوك لە یارمەتییەکانی سوودمه‌ند ده‌بێت.

هەروەها به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی خێرخواز و كۆمپانییاكانی كوردستانه‌وه سپۆنسه‌ری ده‌كرێت و 4 هەزار و 803 منداڵی بێباوك لە یارمەتییەکانیان سوودمه‌ند ده‌بێت و لەماوەی ئه‌و چوارساڵەدا بڕی 8 ملیۆن و 90 هەزار و 50 دۆلاری ئەمریکی بەسەر منداڵانی بێ باوک‌دا دابەشکراوە.
دەزگای خێرخوازی بارزانی رایدەگەیێنێت: "ئه‌م پرۆژه‌یه له ساڵی 2012 وه به‌رده‌وامی هه‌یه به هه‌ردوو به‌شه‌كه‌یه‌وه 9 هەزار و 310 منداڵی بێباوك- ئازیزان- لێی سوودمه‌ندن، كه سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان له‌خوار هه‌ژده ساڵییه‌وه‌یه و به هه‌رهۆكارێك بووه باوكیان له ده‌ستداوه".
بڕی هاوكارییه‌كه بۆ هه‌رمنداڵیك وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "مانگانه (50 ) په‌نجا دۆلاری ئه‌مریكییه. ئه‌و ئازیزانه‌ی له‌م پرۆژه‌یه سوودمه‌ند ده‌بن، خه‌ڵكی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستانن وه‌كو (زاخۆ، كه‌لار، چۆمان، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆك، خانه‌قین، مه‌خموور، شنگال، خورماتوو، كۆیه، ره‌واندوز... هتد )".

سەبارەت بە مەرجەکانی وەرگرتنی ئەو یارمەتییە، دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاندووە: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی له سه‌ر ره‌گه‌ز و ناسنامه‌ی ئه‌و ئازیزانه نییه و به‌بێ جیاوازی هاوكارییه‌كه پێشكه‌شی ئه‌و ئازیزانه ده‌كات كه ناویان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا تۆمار كراوه".
دەزگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند: "وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ سپۆنسه‌ره‌كانی به‌شی كوردستانی ئه‌م پرۆژه‌یه، لێره‌دا ناو و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێشكه‌شی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان كردوه له‌م لیسته‌دا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
لیستی سپۆنسه‌رانی پرۆژه‌ی چاودێری ئازیزان- به‌شی كوردستان-





کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ