ترس لە کورتهێنانی زیاتری زیو نرخەگەی گەیاندەوە زیاتر لە 52 دۆلار

15-10-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 75 سەنت، یاخود 4.50٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 52.16 دۆلار.
 
بەم پێیە، کیلۆیەک زیو لە بازاڕەکانی جیهان ئێستا بە 1,676 دۆلارە. دوێنێ سێشەممە ئۆنسەیەک زیو گەیشتبووە ئاستی مێژوویی 53.40 دۆلار.
 
کورتهێنانی زیو لە کۆگەی بۆرسەی لەندەن، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زیو. زیادبوونی خواستی هیندستانیش پاڵپشتیی زیاتری نرخی زیوی کردووە.
 
لە کۆگەی بۆرسەی زیوی لەندەن کە ناوەندێکی جیهانییە بۆ بازرگانیی فیزیکیی زیو، بڕی زیوی بەردەست بۆ 155 ملیۆن ئۆنسە دابەزیوە. ئەم بڕە بە زەحمەت نیوەی قەبارەی بازرگانیی ئاسایی یەک رۆژ دابین دەکات.
 
نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییە نوێیەکان لەنێوان ئەمریکا و چین، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زیوە، ئەوەش دوای هەڕەشەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە زیادکردنی پێناسی گومرگی لەسەر چین بەڕێژەی 100٪.
 
هەرچەندە ئەمریکا و چین پێشنیازی ئەگەری دانوستاندن دەکەن، بەڵام هێشتا بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن. 
 
هاوکات داخرانی حکومەتی ئەمریکاش پێی ناوەتە سێیەمین هەفتەوە و نادڵنیایی بازرگانانی زیاتر کردووە. ئەم ئیفلیجبوونە داراییە خواستی لەسەر زیو وەک پەناگەیەکی ئارام زیادکردووە.
 
پێشبینیی کەمکردنەوەی رێژەی سوودیش لە لایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زیوە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش کورتهێنان لە بەرهەمهێنانی زیو هەیە. ئەم ساڵ دەبێتە پێنجەمین ساڵی لەسەریەک کە کورتهێنانەکە بەردەوام بێت.
 
پار 680.5 ملیۆن ئۆنسە زیو لە پیشەسازیدا بەکارهێنراوە. پەیمانگەی جیهانیی زیو پێشبینی دەکات ئەم ساڵیش رێژەکە لە نزیک ئاستی پار بمێنێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی

خەرجی و داهاتی عێراق لە چارەکی یەکەمی ساڵ: 27 تریلیۆن دینار خەرج کراوە و نزیکەی 7% کورتهێنان هەبووە

خەرجیی عێراق لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵ 27 تریلیۆن دینار بووە، لەکاتێکدا داهاتەکەی 25.2 تریلیۆن دینار بووە، واتە زیاتر لە 1.8 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە. 80%ی خەرجییەکانی ئەو ماوەیە بۆ مووچە بووە و زیاتر لە 3.1 تریلیۆن دینار وەک خەرجی لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمارکراوە. بەراورد بە هەمان ماوەی پار، خەرجیی عێراق 1.1 تریلیۆن دینار و داهاتیش دوو تریلیۆن دینار کەمیکردووە.