رووداو دیجیتاڵ
کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگەکراو لە ئەمریکا زیاتر لە پێشبینییەکان و ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، بووە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 35 سەنت بەرزبووەوە بۆ 83 دۆلار و 10 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 40 سەنت بەرزبووەوە بۆ 79 دۆلار و 3 سەنت.
کارگێڕیی زانیاری وزەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ئاشکرای کرد قەبارەی نەوتی کۆگەکراو لەو وڵاتە دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان.
یپ جۆن رۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان، سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، " خاوبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەمریکا لەلایەک و لەلایەکی دیکەشەوە سستبوونەوەی کەرتی وردە فرۆشی لە ئەمریکا ئەگەری دابەزاندنی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە زیاد کردووە."
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، " کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگەکراو لە ئەمریکا زیاتر لە پێشبینییەکان، پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ