بۆرسەی ژاپۆن دابەزی و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە هۆشداری دەدات

17-11-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ بازاڕەکانی ئاسیا بە تێکەڵاوی کراونە، هەندێکیان دابەزیون و هەندێکیان بەرزبوونەتەوە.
 
بازرگانان لە بۆرسەکانی ئاسیا دوو بابەتیان بەلاوە گرنگە، یەکێکیان سەرهەڵدانی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان چین و ژاپۆن و ئەوی دیکەش پاشەکشەی ئابووریی ژاپۆن.
 
لە ژاپۆن دوای شەش چارەک، بۆ یەکەم جارە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا ئابووریی ئەو وڵاتە بەرەو سستبوونەوە روێشتووە و ئەوەش بازاڕەکانی ئاسیای نیگەران کردووە.
 
سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن هۆشداری لە ئەگەری هێرشی چین بۆ سەر تایوان داوە، ئەوەش پەیوەندییەکانی نێوان چین و ژاپۆنی لە چەند رۆژی رابردوودا بەرەو گرژی هانداوە.
 
پێنوێنیی نیکەی پەیوەست بە بازاڕی بۆرسەی ژاپۆن ئەمڕۆ دووشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، بەڕێژەی 0.26٪ دابەزی.
 
بازاڕی بۆرسەی هۆنگ کۆنگ کە لەڕێگەی پێنوێنیی هەنگ سێنگەوە دەپێورێت، بەڕێژەی 0.51٪ دابەزی، بەڵام بازاڕی کۆریای باشوور کە بە پێنوێنیی کۆسپی پێوانە دەکرێت، بەڕێژەی 1.78٪ بەرزبووتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی هەژماری من و دراوی عێراقی

وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە رێگەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووەتەوە

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە پڕۆژەی (هەژماری من) تەواو بووە و وەریانگرتووەتەوە