رووداو دیجیتاڵ
دوای بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 20 هەزار دینار دابەزی.
عەبدوڵڵا ئەکرەم، جێگری سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 ئەمڕۆ بە 875 هەزار دینارە؛ عەیاری 18 بە 750 هەزار و عەیاری 22 بە 916 هەزار دینارە."
دوێنێ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە 897 هەزار دینار؛ عەیاری 18 بە 768 هەزار و 500 عەیاری 22 بە 940 هەزار دینار بوو.
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ رۆژی هەینی بە رێژەی 2% پاشەکشەی کرد، ئەمەش دوای ئەوەی گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا و بۆ یەکەمجار 4378 دۆلاری تێپەڕاند.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێناسی گومرگی 100% لەسەر چین تاهەتایی نییە و لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە. ئەوە بە هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ دادەنرێت.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاریش یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی زێڕ بوو لە رۆژی هەینی کە لەکاتی داخستنی بازاڕدا ئۆنسەیەک بە 4 هەزار و 252 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ