ترەمپ دراوی دیجیتاڵیی خۆی راگەیاند؛ لە رۆژێکدا بەهاکەی 119 هێندە بەرزبووەوە

19-01-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە سبەی بە فەرمی وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت، دراوی دیجیتاڵیی خۆی بە ناوی ترەمپ راگەیاند و بەهاکەی لە ماوەیەکی کەمدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
 
بەهای دراوی دیجیتاڵیی ترەمپ، کە لە کاتی راگەیاندنیدا لە رۆژی شەممە (18-1-2025) تەنیا 18 سەنت بوو، بەخێرایی بەرزبووەوە بۆ 21 دۆلار و 51 سەنت، بە چەشنێک قەبارەی بازاڕی ئەو دراوە دیجیتاڵییە ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 8 ملیار دۆلار.
 
بەوپێیەش بەهای دراوی دیجیتاڵیی ترەمپ 119 هێندە بەرزبووەتەوە.
 
دراوی دیجیتاڵیی ترەمپ لەلایەن کۆمپانیای (سی ئای سی دیجیتاڵ)ـەوە دامەزراوە، کە نزیکەی لە رێکخراوەکانی ترەمپ.
 
کۆمپانیای (سی ئای سی دیجیتاڵ) خاوەنی 80٪ ـی دراوی دجیتاڵیی ترەمپە و 200 ملیۆنی لەو دراوەی خستووەتەڕوو، بەڵام بەنیازە ئەو ژمارەیە بەرزبکاتەوە بۆ یەک ملیار.
 
دامەزراندنی دراوێکی دیجیتاڵی لەلایەن کۆمپانیایەکی نزیک لە رێکخراوی ترەمپ، نیگەرانیی دروستکردووە بەوەی پێکدادانی بەرژەوەندییەکان دروستدەبێت، بەتایبەتی لەبەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئاسانکردن و دانپێنان بە دراوە دیجیتاڵییەکان.
 
بەپێی چەندین سەرچاوەی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لە کاتی دەستبەکاربوونی دا؛ دراوە دیجیتاڵییەکان وەک گرینگییەکی نیشتمانی لە ئەمریکا دەناسێنێت.
 
نزیکبوونەوە لە وادەی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لە چەند رۆژی رابردوودا بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان، بەتایبەتی بیتکۆینی بەرزکردووەتەوە. یەک بیتکۆین ئێستا بە زیاتر لە 105 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت کە نزیکە لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی لە مێژوودا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: AFP

ترەمپ ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادەستیی وزەی دامەزراند

سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی بڕیارێکی سەرۆکایەتییەوە ئەنجوومەنێکی نیشتمانیی نوێی دامەزراند لەپێناو باڵادەستیی وزە بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت لە رکابەرییدا لەگەڵ چین لە بواری ژیریی دەستکرد، سەرکەوتوو بێت.