وەزارەتی دارایی: زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە رێگەی (هەژماری من)ەوە وەرگرتووەتەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 800 هەزار مووچەخۆر کارتی بانکییان لە پڕۆژەی (هەژماری من) تەواو بووە و وەریانگرتووەتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئایار بڵاوکراوەتەوە، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە رێگەی پڕۆژەکەوە هەژماری بانکییان بۆ دروستکراوە.
 
پڕۆژەی (هەژماری من) لە ساڵی 2023 لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی، بۆ وەرگرتنی مووچەی مووچەخۆران، لە هەرێمی کوردستان زیاتر 600 ئامێری راکێشانی پارە (ATM) دانراوە.
 
وەزارەتەکە دەڵێ، لە پلانی حکومەتدایە تاوەکو کۆتاییهاتنی پڕۆژەکە ژمارەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە بکاتە زیاتر لە هەزار ئامێر.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

یەک ئۆنسە زێڕ بە نزیکەی 4550 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە تا رادەیەکی زۆر جێگیر بوو و گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە. وەبەرهێنەران و بازرگانان چاویان لە دوایین لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە لەسەر جەنگی ئێران و چۆنییەتی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.