رووداو - دەربەندیخان
هەفتەیەک بەسەر بوومەلەرزەکەی باشوور و رۆژهەڵادتی کوردستان تێدەپەڕێت و لە دەربەندیخان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەبا و سیستەمی ئاو تێکچووە و خەڵکی گوندەکان بێئاون.
لە شارۆچکەی بەمۆ کە زیانی زۆری بەرکەوتووە خەڵکی گوندەکان بێ ئاوبوون و داوا دەکەن چارەسەری ئەو رەوشەیان بۆ بکرێت.
هه‌ردان نه‌جم، كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ی ئاوی شارۆچكه‌ی مه‌یدان دەڵێت "حه‌وت گوند له ناوچه‌كه‌ماندا بوومه‌له‌رزه لێیداوه بێ‌ئاو ماونه‌ته‌وه له به‌یانییه‌وه 20 ته‌له‌فۆنی ئه‌نجوومه‌نی گونده‌كانم بۆ هاتووه فریاناکەوم ئاویان بۆ ببەم".
36 كانی بیری ئیرتیوازی كارێز له گونده‌كانی ده‌ربه‌ندی بیلووله، سه‌رته‌ك و بناری به‌مۆ وشكبوون تۆڕی ئاوی گونده‌كان تێك‌شكاون.
به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی مه‌یدان سێ لیژنه‌ی پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان بخه‌مڵێنن و له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گونده‌كان.
جه‌مال محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی مه‌یدان بە رووداوی راگەیاند "تاوەکو ئه‌و كاته‌ی ده‌رخسته و ئه‌و كێشانه ته‌واو ده‌بێت یان بیر بۆ ئه‌و گوندانه لێده‌درێیت، ئێمه به تانكه‌ر ئاویان پێده‌گەیێنین".
بومه‌له‌رزەی یەکشەممەی رابردوو 366 خێزانی له سنووری حەوت گوندا بێ ئاوی خواردنه‌وه كردووه.
پێداچوونەوە: راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ