گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە

20-05-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەواڵی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا نرخی نەوتی بەرزکردەوە و، گەیاندییە بەرزترین ئاستی لەم مانگەدا.
 
گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران، یەکێک لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سەردانی شازادەی جێنشینی سعودیە بۆ ژاپۆن لەبەر نەخۆشبوونی شای سعودیە، بوونە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 32 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیلی بە 84 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا پێنج سەنت بەرزبووەوە و بە 80 دۆلار و 11 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
ئەمانە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتن لەم مانگەدا.
 
هەلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران رۆژی یەکشەممە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینانی گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، هێلیکۆپتەرەکە ئەم کەسانەی تێدا بووە: سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە، ئیمام جومعەی تەورێز، پارێزگاری تەورێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.
 
لەلایەکی دیکەوە؛ حکومەتی ژاپۆن رایگەیاندووە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە دواخستووە لەبەر نەخۆشبوونی شای سعودیە.
 
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نادڵنیاییەکانی پەیوەست بە دۆخی تەندروستیی شای سعودیە و گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران، بوونەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت."
 
هەفتەی رابردوو بەهۆی گەشبینی بە بەرزبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەلایەن ئەمریکا و چین، دوای راگەیاندنی ئامارە ئابوورییەکانی ئەو دوو وڵاتە، نرخی نەوتی برێنت بەرێژەی 1٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەرێژەی 2٪ بەرزبووەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مێزی بودجەی رووداو

مێزی بودجەی رووداو: 'لە بودجەدا بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان نیازپاک نییە'

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، لە عێراق بابەتی بودجە بووەتە ''موزایدە''ـی سیاسی؛ پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت ''تاوەکو ئێستا دیار نییە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی فیعلی دەرهێنراوە یان نا.''