نرخی نەوت بۆ کەمتر لە 72 دۆلار دابەزی

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت رۆژی هەینی بەهۆی لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ کە رایگەیاند، بیر لە هێرشی سنووردار بۆ سەر ئێران دەکاتەوە، دابەزی و کۆتایی بە بەرزبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی خۆی هێنا. 
 
رۆژی هەینی نرخەکانی نەوت بە بەرزبوونەوە کرانەوە، بەڵام بە درێژایی رۆژ، قازانجەکانیان لەدەستدا.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور  کە 72 دۆلاریشی تێپەڕاندبوو، بۆ نزیکەی 71.64 دۆلار دابەزی.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش نزیکەی 30 سەنت دابەزی و بە 66 دۆلار و 36 سەنت داخرا.
 
نرخەکان نەوت گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی 6 مانگی رابردووی خۆیان و هۆکارەکەشی بەرزبوونەوەی ئەگەری هێرشی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران.
 
دۆناڵد ترەمپ چەندین جار هەڕەشەی لە ئێران کردووە و گوتوویەتی شتی خراپ روودەدات ئەگەر ئێران مەرجەکانی ئەمریکا پەسند نەکات و دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەبێت.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

بڕیارێکی دادگەی ئەمریکا دژی ترەمپ نرخی زێڕی زیاتر لە 100 دۆلار بەرزکردەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 111 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.