نرخی نەوتی برێنت بۆ کەمتر لە 95 دۆلار دابەزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە و بەشێک لە قازانجەکانی رۆژی رابردووی خۆی لەدەستدا.
 
بازرگانان گرەویان لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمریکا کردووە لە پاکستان و چاوەڕێن کۆتایی پێهێنان بە شەڕ ببێتە هۆکار بۆ ئازادبوونی ئەو نەوتە لە کەنداو گیری خواردووە. 
 
لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 54 سەنت دابەزی و بە 94 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش زیاتر لە 1 دۆلار دابەزی و بە 88 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هەر دوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس رۆژی دووشەممە زیاتر لە 5٪ بەرزبوونەوە بەهۆی ئەو پەرەسەندنە نوێیانەی کە هاتنە ئاراوە بەتایبەتی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا و داخستنەوەی تەنگەی هورمز لەلایەن ئێرانەوە.
 
هێشتا دیار نییە کە دانوستاندنی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد دەکرێت یان نا، لەبەر ئەوەی ئێرانییەکان بە دیاریکراوی پشتڕاستیان نەکردووەتەوە کە بەشدار دەبن و ئەو هەواڵانەش رەتکرانەوە کە جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەیە بۆ پاکستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تەنگەی هورمز

داخستنەوەی تەنگەی هورمز نرخی نەوتی بەرزکردەوە؛ بۆرسەکانی ئەمریکا و ئەورووپا پاشەکشەیان کرد

پشکی کۆمپانیاکان لە بۆرسەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەورووپا رۆژی دووشەممە دابەزینیان بەخۆیەوە بینی، لە کاتێکدا نرخی نەوت بە خێرایی بەرزبووەوە. ئەم گۆڕانکارییانە دوای ئەوە دێن، ئێران جارێکی دیکە تەنگەی هورمزی داخستەوە و ترس لە هەڵگیرسانەوەی جەنگ لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە، باڵی بەسەر بازاڕەکاندا کێشاوە