رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەک زیو 80 سەنت دابەزی و بە 78.92 دۆلارە.
بەم پێیە، ئێستا لە بازاڕەکانی جیهاندا کیلۆیەک زیو بە 2,538 دۆلارە.
سبەی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت و بازرگانان چاوەڕوانی دڵنیابوونەوەن لەوەی ئەمڕۆ دانوستاندنی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد دەکرێت یان نا و ئەنجامەکانی چی دەبن.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەگەری کەمە ئاگربەستی ئێستا درێژبکاتەوە ئەگەر پێش کۆتاییهاتنی هیچ رێککەوتنێک نەکرێت و گوتیشی، تەنگەی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە تاوەکو رێککەوتنێک مسۆگەر دەکرێت.
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووەتە هۆی پچڕانێکی بەرچاو لە دابینکردنی وزەدا، ئەوەش مەترسییەکانی هەڵاوسانی زیادکردووە و ئەگەری بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی ناوەندیی زیادکردووە، ئەمەش بووەتە گوشار کانزا بەنرخەکان.
لەوکاتەوەی شەڕی ئێران دەستیپێکردووە، نرخی زیو نزیکەی 15٪ دابەزیوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ