وەزارەتی دارایی: هەینی و شەممە دەوام بکرێت رەنگە هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە خەرج بکرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
زانیار بەهادین
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی رادەستی بەغدا کرد، سەرۆکی شاندەکە لەبارەی ناردنی مووچە پێش جەژن دەڵێت، "کەسی لێ نییە و بڕوا ناکەم هیچ رووبدات، بەڵام دەوامکردن لە رۆژانی هەینی و شەممە بابەتەکە دەگۆڕێت". 
 
شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا تاوەکو لیستی مووچەی مانگی ئایار و تەرازووی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکات. 
 
عەبدوڵڵا رەمەزان، سەرۆکی تیمی شاندی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پێش رادەستکردنی لیستی مووچە بە وەزارەتی دارایی عێراق، بە هەڵکەوت عەزیز، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداوی لە بەغدا رایگەیاند، هەموو شتێکیان ئامادەیە، شاندەکەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە لە بەغدا دەمێنێتەوە. 
 
سەرۆکی تیمی شاندی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی پارەی مووچە پێش جەژنی قوربان گوتی، "بەهۆی ئەوەی هەموویان چوون بۆ حەج کەس لێرە نییە، بڕوا ناکەم بۆ پێش جەژن هیچ شتێکی وا هەبێت". 
 
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە رۆژانی هەینی و شەممە کە لە عێراق پشووە، لە پێناو دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژن دەوام بکرێت. 
 
عەبدوڵڵا رەمەزان پێشبینیکرد، "ئەگەر رۆژانی هەینی و شەممە دەوام بکرێت رەنگی بۆ هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت."
 
یەکێک لە مەرجەکانی بەغدا بۆ ناردنی پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردنی داهاتی نانەوتییە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە. 
 
رۆژی 20ـی ئایاری 2026، ئاوات شێخ جەناب لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتی دەبێت مانگەکە تەواو بێت. 
 
فالح ساری، لە کابینەکەی عەلی زەیدی وەزیری دارایی عێراقە، ئەمە یەکەم ئەزموونی شاندی هەرێمی کوردستانە لەبارەی مووچەوە لەگەڵ ئەم وەزیرەدا. وەکو سەرۆکی تیمی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی، "وەزیر تازەیە هێشتا نەمانناسیوە". 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی رەبیعە

ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: دەروازەی رەبیعە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت

بەرپرسێکی ژووری بازرگانیی بەغدا دەڵێ، کردنەوەی دەروازەی رەبیعە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت. سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، زۆربەی بازرگانان ئامادە نین رێگەی سووریا بەکاربێنن