یەک دۆلار بە 140 هەزار و 900 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن 2000 تمەن بەرزبووەوە و بە 140 هەزار 900 تمەن مامەڵەی پێودەکرێت.
 
لە 24 کاژێری رابردوودا بەرزترین ئاستی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 140 هەزار و 900 تمەن و کەمترین ئاستیشی 138 هەزارو 900 تمەن بووە.
 
لە یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 3.16٪ دابەزیوە، بەڵام لە شەش مانگدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بەڕێژەی 59.9٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
دابەزینی ئەمڕۆی نرخی تمەن هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەهای بۆرسەی تاران.
 
بازاڕی بۆرسەی تاران لە کاتی داخستنیدا رۆژی چوارشەممە، 30 هەزار خاڵی لێبووەوە و دابەزی بۆ نزیکەی 4 ملیۆن 400 هەزار خاڵ.