100 دۆلار بە نزیکەی 141 هەزار دینارە
رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و تمەنیش لە دابەزیندایە.
ئەمڕۆ دووشەممە کەیفی خۆشناو، گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە رووداوی گوت، "ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە دراوی 5000 دیناری [شین] بە 141 هەزار و 250 دینارە."
کەیفی خۆشناو گوتیشی، "بە دراوی 25 هەزار دیناریش [سوور]، 100 دۆلار بە 141 هەزار و 100 دینارە."
لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش بە هەمان شێوە نرخی دینار بەرزبووەتەوە؛ 100 دۆلار بە دیناری شین بە 141 هەزار و 250 دینار و بە دراوی سووریش بە 141 هەزار و 150 دینارە.
دوو رۆژی لەسەریەکە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بەرزبوونەوەیە.
بەیانیی دوێنێ یەکشەممە لە کاتی کرانەوەی بازاڕەکانی دراو، لە هەولێر و سلێمانی 100 دۆلار بە 142 هەزار دینار بوو.
بە گوتەی کەیفی خۆشناو، زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دینار، ئەوەش بەهۆی زۆریی خستنەبازاڕی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە.
بە پێچەوانەی دینار، نرخی تمەن لە دابەزین بەردەوامە.
بەپێی گوتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر، 100 دۆلار بە حەواڵە بە 10 ملیۆن و 450 هەزار دینارە، بە کاش [نەقدیش] بە 9 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە.