وەزارەتی کشتووکاڵ کارگەیەکی دروستکردنی تراکتۆر دەکاتەوە

23-04-2017
سیامەند کەریم
چیک و کوردستان گرێبەست لە بواری کشتووکاڵ واژۆ دەکەن
چیک و کوردستان گرێبەست لە بواری کشتووکاڵ واژۆ دەکەن
نیشانەکردن تراکتۆر کشتووکاڵ
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان بەنیازی دامەزراندنی کارگەیەکی دروستکردنی تراکتۆرە، بۆ ئەم مەبەستەش لە مانگی داهاتوودا گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتی کشتووکاڵی چیک واژۆ دەکات.

بەپێی گرێبەستەکە لە قۆناخی یەکەمدا 100 تراکتۆر هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن و، بە پاڵپشتی وەزارەت دەدرێنە جووتیاران، لە قۆناخی دووەمدا پارچەکانی تیراکتۆر لە هەرێمی کوردستان لێکدەدرێن و دواتر کارگەکە دادەمەزرێنرێت. 

لە بازاڕەکانی باشووری کوردستاندا چەندین جۆر تراکتۆر هەن، نرخەکانیان لەنێوان 15 تاوەکو 40 هەزار دۆلاردایە، بەهۆی قەیرانی دارایی زیاتر لە سێ ساڵە فرۆشی ئەو تراکتۆرانە بەڕێژەی نزیکەی 50% کەمبووەتەوە.

وەزارەتی کشتووکاڵ بەنیازە تراکتۆری جۆری عەنتەری چیکی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکات، زیاتر لەوەش دەیانەوێت کارگەی دروستکردنی عەنتەر دابمەزرێنن، بەو ئامانجەی خەرجی جووتیاران کەمتر ببێتەوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا تراکتۆری جۆری نیو-هۆڵەند بە 40 هەزار دۆلارە، زیتۆر بە 30 هەزار دۆلار، فیات بە 28 هەزار دۆلار و هەرزانترینیان تراکتۆری ئێرانییە، کە نرخەکەی دەگاتە 15 هەزار دۆلار.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە