نرخی دۆلار بۆ نزیکەی 170 هەزار تمەن دابەزی

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، وەک دوێنێ رووی لە دابەزین کردووە. نرخی دۆلار کە دوێنێ 2,000 تمەن دابەزی بوو و گەیشتبووە 173,000 تمەن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2,600 تمەنی دیکە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا یەک دۆلار بە 170,400 تمەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. 
 
بەرزترین نرخی دۆلار لە 24 کاتژمێری رابردوودا 177,500 تمەن و نزمترین نرخیش بە 162,300 تمەن کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
 
نرخی ئێستای دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە هەفتەی رابردوو 4.96% دابەزینی پێوەدیارە، بەڵام نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 50.33% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە