حکومەت فیدراڵ بڕیارى خەرجکردنى دوو تریلیۆن دینارى دا

24-06-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حکومەتى فیدراڵیى عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانى وەبەهێنانى تایبەت بە وەزارەتەکان خەرج بکرێت.
 
ئەو بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکدا بوو کە دووشەممە، 24ـى حوزەیرانى 2025، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ هەردوو وەزیرى پلاناندان و دارایی حکومەتەکەى کردی، بۆ پەسندکردنی خشتەی شایستە داراییەکانی پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی تایبەت بە وەزارەتەکان.
 
نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاریی سەرەکیی پڕۆژەکان خرانەڕوو و خشتەی کۆتایی بۆ تەرخانکردنی دوو تریلیۆن دینار پەسندکرا، بۆ دابینکردنی تێچووی پڕۆژەکانی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان.
 
دوایین خشتەى بودجە کە لە عێراق پەسند کرابێت، خشتەى 2024 بوو، تێیدا تێکڕاى بودجەى وەبەرهێنان گەیشتە زیاتر لە 51  تریلیۆن دینار. 
 
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانیى سەرۆکوەزیران، پێشتر 1.4 تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان تەرخان کرابوو، سەرۆکوەزیران فەرمانى بە وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان دا پەلە بکەن لە رێکارەکانی دابینکردنی پارە و خەرجکردنی.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ: زێڕ ساڵێکی نایابـی بەڕێکرد و 50 جار ریکۆردی شکاند

ئەنجوومەنی جیهانیی زێڕ لە نوێترین راپۆرتیدا دەڵێ، ساڵی 2025 ساڵێکی "نایاب و مێژوویی" بوو بۆ زێڕ، بە جۆرێک کانزاکە زیاتر لە 60% نرخەکەی بەرزبووەوە و زیاتر لە 50 جاریش بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمارکرد