رووداو دیجیتاڵ
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا زیاتر بەرزبووەوە و هەر ئۆنسەیەکی بە 2634 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم ئاستە بەرزترین نرخی زێڕە لە مێژوودا.
کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا و تەشەنەکردنی مەترسییە جیۆسیاسییەکان لەنێو بازاڕە داراییەکان، خواستی بۆ کڕینی زێر بەرزکردووەتەوە.
بازرگانانی زێڕ ئەم هەفتەیە چاویان لە ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان و نرخەکانی بەکاربەرە لە ئەمریکا کە بڕیارە رۆژی هەینی بڵاوببێتەوە.
هەرچەندە بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەفتەی رابردوو سوودی بانکیی بە رێژەی 0.5٪ کەمکردەوە، بەڵام بازرگانان پێیانوایە ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی 0.5٪ی دیکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 لە ئارادایە.
کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا بەو پێیەی لە بەهای دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی ئەمریکا کەمدەکاتەوە، پاڵپشتی بۆ نرخی زێڕ لە مامناوەند و درێژخایەندا دروستدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ