نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4590 دۆلار
رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە رێژەی 2.56% بەرزبووەوە و ئۆنسەیەکی بە 4590 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، کە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نیگەرانییەکان لەسەر سەرهەڵدانەوەی هەڵاوسان کەم ببێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاران جیددییە لەگەڵ ئەمریکا واشنتن و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی بەهای دۆلاری ئەمریکی.
ئەمڕۆ پێنوێنی دۆلار کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە 6 دراوی سەرەکیی جیهان دەستنیشان دەکات، بە رێژەی 0.17% دابەزی و بووە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی بەهای زێڕ.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ لە ئەمڕۆدا، بەڵام هێشتا نرخی کانزای زەرد بە رێژەی 17% کەمترە لە بەرزترین ئاستەکانی کە لە مانگی یەکی ئەم ساڵدا پێی گەیشت.