نرخی بەرمیلێک نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاند

25-07-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت بۆ دووەمین رۆژی لەسەریەک لە بەرزترین ئاستی سێ مانگی رابردوودایە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 83 دۆلاری تێپەڕاند.
 
رۆژی سێشەممە، 25-07-2023، نرخی نەوتی برێنت 71 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێک بە 83.44 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش 81 سەنت بەرزبووەوە و ئێستا هەر بەرمیلێک بە 79.55 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
کەمیی خستنەڕوو بەراورد بە خواست و بەڵێنی بەرپرسانی چین بۆ پشتیوانیکردنی ئابووریی وڵاتەکە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.
 
لە چوار هەفتەی رابردوودا نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە کۆتایی بە مامەڵەکانی هێناوە.
 
لە چین کە دووەم گەورەترین ئابووریی جیهان و گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، بەرپرسان بەڵێنیان داوە سیاسەتی پشتیوانیی ئابووریی زیاتر بکەن بۆ بووژاندنەوەی ئەو وڵاتە دوای هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا.
 
لەگەڵ ئەوەشدا، بەشێک لە داتا ئابوورییەکان بەرزبوونەوەی نەوتیان سنووردار کردووە؛ بەپێی رووپێوییەک، لە ناوچەی یۆرۆ، چالاکیی بازرگانی لە مانگی رابردوودا کەمبووەتەوە، ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر نرخی نەوت هەبووە.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەی دوو رۆژەی لیژنەی بازاڕی کراوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دەستپێبکات و کاژێر نۆی شەوی چوارشەممە بڕیاری خۆی لەبارەی سوودی بانکییەوە رابگەیێنێت کە زۆرینەی ئابووریناسان پێشبینی دەکەن رێژەکە 0.25٪ زیادبکات، ئەوەش کاریگەریی لەسەر خواستی نەوت دادەنێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لقێکی بانکی ئەهلیی عێراقی

بانکی ئەهلیی عێراقی: 300 هەزار فەرمانبەر لە رێگەی ئێمەوە مووچە وەردەگرن

بەڕێوەبەری هەرێمیی بانکی ئەهلیی عێراقی (NBI) رایدەگەیێنێت، ژمارەی بەشداربووانیان لە چوارچێوەی پڕۆژەی "هەژماری من" گەیشتووەتە نزیکەی 300 هەزار فەرمانبەر، مانگانەش قەبارەی ئەو مووچەیەی لە رێگەی بانکەکەیانەوە دابەش دەکرێت دەگاتە 300 ملیار دینار. ئاماژە بەوەش دەکەن، هیچ کێشەیەکی نەختینەییان نییە و وەستانی کاتیی ئامێرەکانیش پەیوەندیی بە پرۆسەی ریسێتی تەکنیکی و شێوازی بەکارهێنانیانەوە هەیە